Back

گرووپێک لە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ تاقیکردنەوەیەکی زانستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

لە درێژەی کارو چالاکی بەشە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٩ ‎گرووپێک لە خوێندکارانی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆلی جۆریی بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی زانستی، سەردانی تاقیگەی بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانییان کرد. ئەم سەردانە زانستییە لەلایەن گرووپێک لە خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی لە چوارچێوەی وانەی ” Graduation Project ” بەسەرپەرشتی م.سەرهەنگ نوری عزت ئەنجامدرا، هه‌روه‌ها ئامانج لە سه‌ردانه‌كه‌ ئەنجامدانی بەشی پراکتیکی توێژینەوەیه‌كی دەرچوون بوو (Graduation Project Research work) کە ناونیشانه‌كه‌ی بریتیبوو لە؛Adulteration Determination Percentage of Some Different Olive Oil Products” جێگەی ئاماژەیە، لەمیانی جێبەجێکردنی Bologna Process ئەم گەشتە زانستییانە یەکێکە لە داواکارییەکانی وۆرکلۆدی وانەکان کە خوێندکار بۆ وەرگرتنی کرێدیتی دیاریکراو بۆ وانەکە پێویستە پەیڕەوی بکات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile