سیمینارێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی بهڕێوهچوو
لە رێگەی ئۆنلاینەوە سەرۆکی بەشی کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و سەرۆکی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی كۆلێجی تهكنیكی كهلار، بەشداری سیمینارێکی نێودەوڵەتییان کرد.
سیمینارهکە بەناونیشانی ( بەستنەوەی خوێندنی زانکۆ بە توێژینەوە و تاقیگە و کێڵگە و بازرگانییهوه لە ڕێگەی پرۆگرامەکانی زانستی ئاژەڵەوە بۆ خوێندکاران ) رۆژی دووشەممە ١٩-١٢-٢٠٢٢ بهڕێوهچوو، تایبەت بوو بە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی و لەلایەن (پ.ی.د. دیوەکار ڤیاس) لە زانکۆی فلۆریدا پێشکەشکرا.