لە سیمینارێكدا لێكەوتەكانی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان خرایەڕوو
رێكه‌وتی 18/12/2022 لە هۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بەئامادەبوونی ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجە جیاوازەكانی كەمپه‌كه سمینارێكی زانستی ده‌رباره‌ی ماددە هۆشبەرەكان به‌ڕێوه‌چوو.
سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن د.ئارام محمد ساڵح سەعید بەناونیشانی (بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە نێوان حاڵەت و دیاردەدا و لێكەوتە یاساییەكانی) پێشكه‌شكرا، كه بە وردی لێكەوتەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكانی خسته‌ڕوو.
له كۆتاییدا ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیاره‌كانیان بەشداربوون و له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری سیمیناره‌كه‌وه وەڵامی پێویست درانه‌وه.