Back

سه‌رۆكی زانكۆ ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ گروپێك له‌خوێندكارانی زانكۆ كه‌به‌شداری پرۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تیان كردووه‌

به‌ئامانجی هاندان و ده‌ستخۆشی و بره‌ودان به‌تواناكانی خوێندكاران، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری لێهاتووی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ به‌شداربوون له‌ پرۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تیدا. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی كانونی یه‌كه‌می 2022 پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.د.عه‌لی قادر عوسمان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د.به‌ختیار عوبه‌ید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خویندكاران و پ.ی.د.ئاودێر محمد احمد مامۆستا له‌كۆلیجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پێشوازی له‌گروپێكی خوێندكارانی زانكۆ كرد كه‌ پله‌ی یه‌كه‌میان له‌پرۆگرامێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی (Global Solutions Sustainability Challenge GSSC ) به‌ده‌ستهێناوه‌و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشكه‌شكردن. شایانی باسه‌ گروپی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن پ.ی.د.ئاودێر محمد احمد مامۆستا سه‌رپه‌رشتی كراون و به‌هاوبه‌شی گروپێكی ئه‌مه‌ریكی له‌كۆلێجی (Sunta Fe Colegs) له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا ، له‌پاش كاركردنی زیاتر له‌ 3 مانگ و له‌نێو 12 تیمی جیاواز ، خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن، وه‌ له‌ئێستادا ده‌رچووانی پرۆگرامی ناوبراو وه‌ك سه‌ركه‌وتوانی دامه‌زراوه‌ی Stevens Initieive ئه‌ژمارده‌كرێن و ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌ئاڵوگۆڕی دامه‌زراوه‌ی ناوبراو. خوێندكاران پێكهاتوون له‌كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی (ته‌ندروستی و پزیشكی و ئینفۆرماتیك و ئه‌ندازیاری و كارگێری) له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. بیرۆكه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كه‌رتی كشتوكاڵدا. سه‌رۆكی زانكۆ له‌پاش پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ خوێندكاران ڕایگه‌یاند، خوێندكارانمان جێگای شانازین و ئومێد ده‌كه‌ین هه‌میشه‌ پێشه‌نگی ئه‌و خول و پرۆگرامه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییانه‌بن كه‌له‌سه‌ر ئاستی داهێنان له‌زانكۆكان ده‌كرێنه‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كێكیتر له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆ كه‌ له‌لایه‌ن خویندكارانه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتوون. له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆ ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ كۆی گروپه‌كه‌ی خوێندكارانی زانكۆو هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن. بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر كاری گروپه‌كه‌ بینه‌ری ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌بن: Global Solutions Team 11 Video Pitch – YouTube
This shortcode LP Profile only use on the page Profile