سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ری كرد
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی یه‌كشه‌ممه 18/12/2022 بەیاوەری یاریدەدەرانی، سه‌ردانی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ری كرد‌و له‌لایه‌ن د.ئاراس عومەر راگری پەیمانگا و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگاوه پێشوازییان لێكرا.
سه‌رۆكی زانكۆ، هۆڵ و تاقیگەکانی پەیمانگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه کە لەسەر داهاتی زانکۆ چەندین پێداویستی وەک ( کۆمپیوتەر و ئامێر و کەلوپەلی نوێ )یان بۆ دابینكراوە.
هەروەها راگر‌و مامۆستایانی پەیمانگا سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد لە بەرامبەر دابینکردنی پێداویستییەکانی پەیمانگا و لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ بەڵێنیی پێدان بە دابینکردنی کۆمپیوتەر و ئامێری دیکە وەکو گوژمێکی تر لەنزیکترین کاتدا.