زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و زانکۆی میشیگنی ئەمریکی ههماههنگ دهبن
رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٢/١٢/١٨) بەئامادەبوونی پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت یاریدهدهری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و ئەنجومەنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، پێشوازیکرا لە وەفدێکی زانکۆی میشیگنی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی (د.جۆزێف واین برۆک بانک) کە بە نوێنەرایەتی زانکۆی ناوبراو سەردانی كۆلێجی كرد.
پاش گفتووگۆکردن دەربارەی چەند بابەتێکی زانستی هەردوولا خەجتیانکردەوە لەسەر هاوکاری و هەماههنگی و دروستکردنی پەیوەندییەکی زانستی، خاڵی گرنگی سەردانەکەشیان بەمەبەستی دابینکردنی ئامێری تاقیگەیی بوو بۆ کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، دواتر سەردانێکی مەیدانیان کرد بۆ تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندنی کۆلێج و گفتوگۆیان لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاراندا کرد و بەڵێنیاندا کە تاقیگەیەکی پێشکەوتووی بێهۆشکاری دابینبکەن بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و پێگەیاندنی نەوەیەکی پێشکەوتوو.