كۆرێكی شیعری بۆ خوێندکارێكی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری رێكخرا
لەدرێژەی ئەو کاروچالاکییە زانستی و هونەری و وەرزشیانەی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی دەدات، رۆژی یەکشەممە 2022/12/18 لە هۆڵی سمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆ، کۆڕێکی شیعری لەژێر ناونیشانی (لێوی ئەم هەنگاوانەم تامی مردن ئەدەن) بۆ خوێندکار (هێمن عمر) خوێندکاری قۆناغی دووی بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا بەڕێوەچوو.
کۆڕە شیعرییەکە بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا و ژمارەیەک لە خوێندکاران لە کەشێکی ئارام و ئەدەبیدا ئەنجامدرا.