مافی ژنانی ڕاگەیاندنكار لە سیمینارێكدا پێشكهشكرا
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان، سیمینارێك بەناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندكاری ژن لە دەستنیشانكردنی جیاوازییەكان، لە دەزگاكانی ڕاگەیاندندا) بۆ ( سارا قادر) لە بەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكخرا.
سیمینارهكه بەئامانجی هۆشیاری و ڕاگۆڕینەوە بوو لە نێوان خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی بەشی تەكنیكی میدیا و ڕێكخەرانی ڕێكخراوی (ڕاسان) بۆ دیموكراسی و گەشەپێدانی مافەكانی مرۆڤ، كە هەریەك لە د.شێركۆ جەبار سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیا و تانیا كەمال دەروێش، سەرۆكی ڕێكخراوی (ڕاسان) ئامادەبوون و گفوتوگۆی پێویست لەهەمبەر پرسەكە كراو هۆكارەكانی جیاوازی كارو ماف سەبارەت بەمافی كچانی ڕاگەیاندنكار بەدوورو درێژی خرایەڕوو.