گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری ئه‌نجامدرا
به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانستی نوێ به‌شێوازی پراكتیكی و لەدرێژەی چالاکی و گهشتهزانستییهكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٥ بەسەرپەرشتی (د.سحر حسین حەمە رەشید) و (م. سۆز صادق) گه‌شتێكی زانستی بۆ وانەی (تەکنەلۆجای دانەوێڵە) بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێهەمی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە بۆکارگەی چپسی (من و تۆ) لەقەزای ڕانیە ڕێک خرا.
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو گه‌شته زانستییە، پراکتیزەکردنی وانەکانی خوێندن بە خوێندکاران و زیاتر شارەزابوونیان لەرووی پراکتیکییەوە بە وانە تیۆرییهكانه.
له‌گه‌شته زانستییهكهدا خوێندكاران ئاشناکران لەچۆنیەتی دروستکردنی ئەم بەرهەمانە سەڕای جیبەجێکردنی مەرجە تەندورستییەکان لەکاتی دروستکردن و دوای كۆگاكردنی بەرهەمەکان تادەگاتە دەستی بەکارهێنەر.
خوێندكارانیش لای خۆیانه‌وه سوپاسی پێشوازییهكهیان كرد‌و دوپاتیان كردووه ئه‌و گه‌شته زانستیانه شان به‌شانی وانه تیۆرییه‌كان سوودی زانستی ده‌بێت بۆ زیاكردنی زانست و زانیارییه‌كانیان.