به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێکی زانستی بەناونیشانی study of five genotypes of pea”” لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو.
له سیمیناره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پ.ی.جەلال عومه‌ر و پ.ی.ئه‌نوه‌ر ره‌شید، مامۆستایان لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی، ئاماژەیانکرد بە پێویستی و بارودۆخی بەرهەمهێنانی بەزالیا لەڕووی ئاوهەوا و وەرز و سەرجەم ئەو ماددە خۆراکی و تایبەتمەندییانەی بۆ بەرهەمهێنانی بەزالیا لە هەرێمی کوردستان پێویستە.
سیمینارەكه کاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٤ لە هۆڵی مامۆستا عوسمان له پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو، كه تێیدا بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایانی په‌یمانگا به‌شداربوون.
[learn_press_profile]
