له سیمینارێكدا بابه‌تێك له‌سه‌ر “مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی کوردی” پێشكه‌شكرا
لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 14/12/2022، سیمینارێکی زانستی ده‌رباره‌ی مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی کوردی بەڕێوەچوو.
م.هاوکار محه‌مه‌د ره‌ئوف مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری بابه‌تێكی لەسەر “مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی کوردی” پێشکەشكرد و ئاماژەی بەو مێژووە كرد لەدوای جەنگی جیهانی دووەم بەپێی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و سەرهەڵدانە شۆڕشگێڕییەکان لە کوردستان دروستبووه.