Back

سیمینارێكی زانستی ده‌رباره‌ی بەفیرۆچوونی خۆراک و هۆكاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوو

لەدرێژەی كارو چالاكییه‌كانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێكی زانستی بەناونیشانی ” Food Waste” به‌ڕێوه‌چوو. له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ رۆژی چوارشەممه 14/12/2022 ‌لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو، م.چنور حەمەنوری مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی، باسی لە ڕێژەی بەفیرۆچوونی خۆراک و خواردەمەنی لە وڵاتانی جواجۆر و هۆکارەکانی کرد. شایه‌نی باسه‌ بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگا ئاماده‌ی سیمیناره‌كه‌ بوون و به‌ سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile