زنجیره‌یه‌ك سیمیناری زانستی به‌ڕێوه‌چوو
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، زنجیرەیەك سیمینار لە ھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی 2022/12/13 به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران چوار سیمیناری زانستی پێشكه‌شكران.
سیمینارەکان لەلایەن ھەریەك له:
( م. محمد احمد محمود – ئامێزگرتن بۆگەشبینی یان ڕەشبینی لەنێو جەنجاڵی ژیاندا )،
( م.کازم ڕۆستم حمە – یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی )،
(م.دەشتی علی ڕشید – چۆنێتی خۆپاراستن لەکێشەکانی سۆشیال میدیا ).
( محمد ابراھیم جمیل – ته‌کنۆلۆجیاو ئامێرەکانی پەیوەندی بەگشتی).
سەرەتا م. محمد احمد محمود تیشکی خستە سەر سەرقاڵی وکێشەو گرفتەکانی ئەمڕۆ کەوایان کردوە مرۆڤ پێویستە بۆ باشتر بیرکردنەوەو بڕیاردان لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان بەدیدگای جوان وگەشبینانەوە بڕوانێت وە فاکتەری ڕەشبینی لاببات وخۆی ئامادەبکات بۆ کەسێکی تەندروست وبەهێز چونکە گەشبینەکان کێشەکان چارەسەردەکەن بەڵام ڕەشبینەکان کێشە بۆ چارەسەرەکان ئەدۆزنەوە .
م.دەشتی علی ڕەشید باسی له‌وه کرد كه‌چۆنێتی بەکارھێنان و تێگەیشتن لەھەواڵە ڕاست و دروستەکانی سۆشیال میدیا‌و خۆپاراستن و دورکەوتنەوە لەپێگە ئەلکترۆنیە فەیکەکان کەھەواڵی ناڕاست و بێ‌سود بڵاودەکەنەوە .
م. کازم ڕۆستم تیشکی خستە سەرلایەنی یاسای کێشەو گرفتەکان و سزاکان کە بۆ حاڵەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دانراوە بەپێی ماددەی دووەم لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی.
له‌كۆتاییدا ( محمد ابراھیم جمیل) تیشکی خستە سەر لایەنی ته‌کنۆلۆجی ئامێرەکانی پەیوەندی بەگشتی و باسی لێوەکرد .
له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی پێشكه‌شكارانی سیمیناره‌كان كران و گفتوگۆیه‌كی زانسیانه به‌ڕێوه‌چوو.