سیمپۆزیۆمێكی زانستی له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌رمان و چۆنیتی به‌كارهێنانی به‌ڕێوه‌چوو
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زیاتر، سیمپۆزیۆمێكی زانستی له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ سێشەممه 2022/12/13 له‌هۆڵی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.د.کاظم فرج عارف ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی سڵیمانی و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و فەرمانبەران سیمپۆزیۆمێكی زانستی بە ناونیشانی ( Negotiation about Drug Development and its Rational Use) پێشكه‌شكرا
كه مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی پەیمانگا‌كه پێی هه‌ستابوون.
له‌سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ووتەیەکی پێشكه‌شكرد و ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه زانستیانەی به‌گرنگزانی له‌ئێستادا كه نه‌خۆشییه‌كان و به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری زۆربوه‌و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك زیاترن.
سیمپۆسیۆمەکەدا هەریەک لە ( د.حسن قادر صوفی و د. مظفر محمد محمد سعید و د. دڵشاد محمد عبدالرحمن ) بابەت و زانیاری نوێیان لەسەر دەرمان و چۆنیەتی دروستکردنی و هۆشیاری لەسەر دروست بەکارهێنانی دەرمانیان پێشکەشکرد.
له‌پاش پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كان، ئاماده‌بووان پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانی سیمپۆزیۆمه‌كه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه.