خوێندکارانی بەشی کارگێڕی پڕۆژەکشتوکاڵییەکان گه‌شتێكی زانستی‌یان ئەنجامدا
ڕۆژی دووشەممە ١٢-١٢-٢٠٢٢ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار، گه‌شتێكی زانستیان بۆ کارگەی (شیاو و بیبسی زاگرۆس و چبسی زم زم) ئەنجامدا.
له گه‌شته‌كه‌یاندا خوێندكاران ئاشناکران بە چۆنیتی بەرهەمهینانی ئەو خۆراکانەی کە لە کارگەکاندا بەرهەم دەهێنرێن و چۆنێتی دروستكردن و ئامادهكردتی بۆ بازاڕ بۆ خوێندكاران ڕونكرایهوه.
خوێندكاران خۆشحاڵی خۆیان بهگهشتهكه ده‌ربڕی و هیوایان خواست له پاڵ وانه تیۆرییه‌كاندا ، وانه پراكتیكییهكانیش به‌شێوازی سه‌ردان و گه‌شت ببینن چونكه سوودی گه‌وره‌ی لێ ده‌بینن بۆ تێگه‌یشتنی زیاتری وانه‌كان.