مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆمان، ڕێنمایی تایبه‌ت پێشكه‌ش به باخچه‌ی ساوایان ده‌كه‌ن
ڕۆژی دووشەممە ١٢/ ١٢/ ٢٠٢٢ خوێندكارانی به‌شی په‌رستاری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی باخچه‌ی ساوایانی شنه‌و شه‌ونمیان كرد له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا كه بەسەرپەرشتی ھەردوو مامۆستا ( م.مسلم و م.بەڵێن ) و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێكخرابوو ، خوێندکارانی قۆناغی دووی بەشی پەرستاری ( بەیانیان و ئێواران) پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە ، سەرجەم پۆل و ھۆڵ و باخچەکانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌وه ڕاھێنانێکی فریاگوزاری سەرەتایی دەربارەی ( خنکان بەخواردن یاخود ھەر شتێکی دیکە کەببێتە ھۆی گیرانی ڕێڕەوی ھەناسە ) ی منداڵەکان پێشکەش بەمامۆستایانی باخچەکان کرا .
مامۆستایانی باخچە وێڕای دەست خۆشییان بەم ھەوڵەی مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی پەرستاری پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه ، ھیوایان خواست کەئەم جۆرە سەردان و ڕاھێنانانە بەردەوامیان ھەبێ لەپێناو زیاتر بەرەو پێشچونی ئاستی زانستی مامۆستایانی باخچەکان و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگا خواست .