سیمینارێكی زانستی له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ئەمڕۆ ١٢/ ١٢/ ٢٠٢٢ لەهۆڵی سیمیناری پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، (م. بنان جمیل ) سەرۆکی بەشی تەکنۆلۆجیای زانیاری IT سیمینارێكی پێشكه‌شكرد.
لەسیمینارێکهدا باس لە چۆنیەتی خوێندن بە پێواژۆی بۆڵۆنیا پرۆسیس بۆ خوێنکارانی قۆناغی یەکەم كرا کە شێوازی خوێندن لەم بەشەدا بەشێوازێکی سەردەمیانەو جیاواز ده‌بێ لە خوێندنی ساڵانی ڕابردوو.
له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خوێندكاران درایه‌وه.