دوو سیمیناری زانستی لەسەر سیستمی (بۆلۆنا پرۆسیس) پێشکەشکرا
له‌چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سیمینارەکانی یەکەی دڵنیایی جۆری/هۆبەی زانستی له‌كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار، دوو سیمیناری زانستی به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢-١٢-٢٠٢٢ بەئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و ژمارەیەک سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری و له‌هۆڵی سیمیناره‌كان ، دوو سیمیناری زانستی لەلایەن (پ.ی.د محمود حسن محمد) مامۆستا لەبەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری بەناونیشانی (بۆلۆنا پرۆسیس وسیستەمی ECTS ) و (ڕێكارەكانی جێبەجێ كردنی بۆلۆنا پرۆسیس لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان) پێشکەشکرا.
له‌كۆتایی هه‌ردوو سیمیناره‌كه‌دا مامۆستایان و ئاماده‌بووان به‌پرسیارو سه‌رنجه‌كانیان به‌شدارییان كرد‌و له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری سیمیناره‌كه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه.