بەڕێوەبەرایەتی كارگێرى

بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتیە گرنگەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کە لە ڕووی پەیکەری ڕێکخستنەوە ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی ،ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە (٤) هۆبە پێک دێت( خۆیەتی ، میالکات ، ئەرشیف ، پرسگە، ، هێڵگۆڕکێ (بەدالە).


ئەرکەکانی ئەم بەڕێوبەرایەتیە

١. دابین کردنی فەرمانبەری گونجاو بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان بە پێی پێویستی بەڕێوەبەرایەتیەکە .
 ٢. ڕاپەڕاندنی کاروباری فەرمانبەران و مامۆستایان و ڕێکخستنی دەوامی فەرمانبەران و بە دواداچوون لە چۆنێتی دەوام کردنیان .
٣. پێدانی سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوەی ساڵانەی فەرمانبەران و مامۆستایان .
٤. سەرپەرشتی کردنی سیستەمی ئەلکترۆنی کە تایبەتە بە ناردن و وەرگرتنی نوسراوەکانی وەزارەت و زانکۆکان و کۆلێج و پەیمانگەکانی سەربە زانکۆمان و ڕەقەم کردنیان (هاتوو – دەرچوو)
٥. سەرپەرشتیکردنی هۆبە کارگێڕیەکانی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٦.چاپکردنی سەرجەم نوسراوە فەرمیە کارگێریەکانی سنووری زانکۆمان و گشت کۆلێج و پەیمانگەکان و بەدواداچوونیان و وەڵامدانەوەیان.
٧. پێشنیار کردن بە کردنەوەی خولی ڕاهێنان و کارگێڕی بۆ بەرز کردنەوەی تواناو لێهاتوویی فەرمانبەران و مامۆستایان.
٨.سەرپەرشتی کردنی سەرجەم لیژنەکان (دەرماڵە ، گۆڕینی بڕوانامە ، مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران).


بەڕێوەبەر:عباس محمد غریب
ناونیشان: سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ نهۆمى دووەم
سلێمانى/ قڕگە-شەقامى ورمێ-گەرەکى ماردین ٣٢٧ – کۆلانى ٧٦  پشت بەنزینخانەى ولات
ئیمەیل: admin@spu.edu.iq

Back to top button