بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتى لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (2012) دامەزراوە و لە ڕوى پەیکەرى کارگێڕییەوە سەر بە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیە بۆ کاروبارى خوێندکاران.
ئەرکی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروستە بۆ مامۆستا، خوێندکار و فەرمانبەران. هەر لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتیمان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە کە پێکهاتووە لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەدواداچوونی بەردەوام دەکات بۆ ڕەوشی تەندروستی وسەلامەتی (بینا، تاقیگە، کافتریا و بەشەناوخۆییەکان)ی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان، بە مەبەستی دەستپێشخەری لە دیاریکردنی کەموکورتییەکان و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت بۆ یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و لایەنی پەیوەندیدار بۆ کاری پێویست وکارکردن بۆ ڕێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو لە شوێنی خوێندن و کاردا.
لەگەڵ ئەمانەشدا، بەڕێوەبەرایەتیمان ساڵانە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری تەندروستی، وەکو یادکردنەوەی ڕۆژە جیهانییە تەندروستییەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی پەتا و نەخۆشییە بەربڵاوەکان و دابینکردنی پێداویستییە پەیوەندیدارەکان بۆ سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان. هەروەها بەشداریکردن لەو لیژنە و کار و چالاکییانەی زانکۆمان کە پەیوەندیدارن بە لایەنی تەندروستی وسەلامەتی خوێندکار، مامۆستا و فەرمانبەرانەوە.
شایەنی باسە لە هەموو کۆلێج پەیمانگەکانى و سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى کە ژمارەیان (١٣) کۆلێج و پەیمانگەیە، هۆبەی تەندروستى و سەلامەتى هەیە کە ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتییەوە و بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵیاندا بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ژینگەی کارکردنیان و بەدواداچوونی داواکارییەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، پێکدێت لە سێ هۆبە:
- هۆبەی کۆمەڵایەتی
- هۆبەی ژینگە
- هۆبەی پاراستنی ماددە کیمیاییەکان
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
بەڕێوەبەر: م. عیماد مجید نورى
ناونیشان: سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ یەکەم
سلێمانى/ قڕگە-شەقامى ورمێ-گەرەکى ماردین ٣٢٧ – کۆلانى ٧٦ پشت بەنزینخانەى ولات
ئیمەیل: health-safety@spu.edu.iq