بەڕێوەبەرایەتى بەکارخستن:
• ئامادەکردنى خوێندکاران و دەرچوانى زانکۆو پەیمانگەکان بۆ مەبەستى بەدەستهێنانى زانیاریى پیشەیى بەشێوازێکى سەرکەوتوانە بەدرێژایى ژیان.
• ئامانجەکان:
• دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ دەرچووانى زانکۆو پەیمانگەکان.
• ئاراستەکردنى دەرچووانى زانکۆو پەیمانگەکان و دۆزینەوەو گەشەپێدانى بەهرە شارەواکانیان وەک: کەسێتىیى، بەهاکان،گرنگیپێدان، لێهاتویى، لەگەڵ پەرەپێدانى تواناکانیان.
• فێرکردنى خوێندکاران و دەرچوان بەشێوەیەکى درێژخایەن و ناساندنیان بە بوارەکانى گەشەپێدانى کار بەشێوەیەکى ستراتیژی مانادار.
• باشتر بەکارهێنانى وێبسایت، داتابەیس، و جۆرەکانى ترى خزمەتگوزارى تەکنۆلۆجى بۆمەبەستى زیادکردنى خزمەتگوزارى کۆمپانیاکان.
ئەرکەکاني بةريوبةرايةتي بةكارخستن:
• دابینکردنى خولى راهێنان بۆ خوێندکاران و دەرچووان.
• دابینکردنى زانیارى(newsletter) وناردنى بە ئیمەیل و فەیسبوک بۆ هەموو دەرچووان.
• ئەنجامدانى وۆرکشۆپ بۆ نووسینى ژیاننامە(c.v) و تەکنیکى چاوپێکەوتنى کارو چۆنێتى دۆزینەوەى دەرفەتى کار.
• دابینکردنى کەسانى شارەزا بۆ مەبەستى ئەنجامدانى راهێنان بۆ دەرچووان.
کارمەندان
١-سەرخیل سیروان محمد
٢-سامان صالح فرج