وۆرکشۆپی چۆنێتی نوسینی (C.V)یەکی باش بهڕێوهچوو
بەمەبەستی ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێكی دهربارهی چۆنێتی نوسینی (C.V) سازکرد.
وۆرکشۆپەکە ڕۆژی ١١/١٢/٢٠٢٢ لە ئۆفیسی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆ بە بەشداری ٢٥ خوێندکار بهرێوهچوو كه لەلایەن م.سامان ساڵح فەرەج هەنگاوەکانی نوسینی (C.V) و چۆنێتی نوسینی (C.V)یەکی باش کە ئاسانکاری دەکات بۆ بەدەستهێنانی کار خرایەڕوو.