لەلایەن کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێی بەشی ئەندازیاری میکانیک رێکخرا.
له گه‌شته‌كه‌دا خوێندكاران ئاشناكران بەچۆنێتی کارپێکردنی (hydropower plant) و بینیی سەرجەم بەشەكانی و كۆی تەواوی پڕۆسەكە كه لە سەرەتاوە تا كۆتا بەش بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی كارەبا و ناردنی بۆ وێستگه‌كانی دابەشكردنی كارەبا، هه‌روه‌ها لەلایەن مامۆستای وانەکە و شارەزایانی پرۆژەکە لە بەنداوی دەربەندیخان زانیاری تەواو بۆ خوێندکاران روونکرایەوە.
[learn_press_profile]
