Back

سیمینارێك به‌ناونیشانی ” کۆچی شارەزایان و خاوەن بڕوانامەکان ” پێشكه‌شكرا

لە ھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وچالاكییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 11/12/2022 سیمینارێك به‌ناونیشانی “کۆچی شارەزایان و خاوەن بڕوانامەکان و هۆکارو چارەسەر” (عێراق بەنموونە) به‌ڕێوه‌چوو. له‌ سیمیناره‌كه‌دا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگا، م.نەبەرد عه‌بدوڵا شه‌ریف تیشکی خستەسەر لایەنە نێودەوڵەتییەکان كه‌ دیاردەی کۆچ جێی بایەخ و سەرنجییانه‌ و بەردەوام لە هەوڵی‌ چاره‌سه‌ركردنیدان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و مه‌ترسییه‌ ‌كرد کە کۆچ تەنها چینی هەژارو مامناوەندی نەگرتۆتەوە، بەڵکو خاوەن بڕوانامەکان و پسپۆڕانیشی گرتۆته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ مه‌ترسییه‌كانی دیارده‌ی كۆچی ئه‌م چینه‌ گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ كرد كه‌ گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار لە عێراق وه‌ ئه‌گه‌ر سنووردار نه‌كرێت و چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر وڵات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile