وۆرکشۆپێکی زانستی سه‌باره‌ت به پەرەپێدان و پێشکەوتنی پیشەسازی لە كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
رۆژی یەکشەممە 2022/12/11 بەشی ئەندازیاری میکانیک لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی (Industry 4: Challenges for productivity ,develop ment of production systems an employment) رێکخست.
ئامانج لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە خستەڕووی ئەو زانیاریانە بوو تا چەند كارگەكانی كوردستان دەتوانن (I 4.0) بەکاربهێنن بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتنی پیشەسازی لە كوردستاندا، چونکە شـۆڕشی پیشەسازی چوارەم ناسراو بە (I4.0) (Industrial 4.0) شۆڕشێکی بەرجەستەیە لە بواری بەرهەمهێنان بۆ زیادکردنی بەرهەم و چاککردنی چۆنیەتی بەپێی پێویستی و بەکارهێنانی لە کوردستاندا.
بابه‌ته‌كانی وۆركشۆپه‌كه به‌مشێوازه‌ی خواره‌وه پێشكه‌شكران:
*پ.د.سەرکەوت روستم حسن بەناونیشانی (Industry 4.0 an (introduction.
*پ.ی.د.یاسین مسته‌فا بەناونیشانی Predective (Maintenance)
*پ.د.رزگار محمد بەناونیشانی (Automatic control of cutting process on CNC manchines)
*د.توانا عبدالقادر حسین بەناونیشانی (How indutry 4.0 is transforming Lean Manufacturing).
شایه‌نی باسه وۆركشۆپه‌كه بەئامادەبوونی د.سیڤان هیشام راگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکانی کۆلێج به‌رێوه‌چوو.