باخچه‌كانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ نۆژه‌نكرایه‌وه
له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، (1000)م سه‌وزایی له پارك و باخچه‌كانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ نۆژه‌نكرایه‌وه.
هه‌ریه‌ك له كوێستان مبارك و شرام فهمی فه‌رمانبه‌رانی باخچه‌كانی كه‌مپی زانكۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد: له ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه به‌چاودێری پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری باخچه‌كان نۆژه‌نبكرێنه‌وه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ( دانانی زیاترله 280 مه‌تر بیهارتۆن و دروستكردنی حه‌وزی گوڵ و چاككردنه‌وه‌ی سیستمی ئاودان و نه‌مامی نوێ ) هاوكات ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی باخچه‌كان له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ ڕایانگه‌یاند: گشت ئه‌م ئه‌ركانه له‌ئه‌ستۆی ئه‌ندازیار و ستافی باخچه‌كانی كه‌مپه‌كه بووه و بڕین و ڕێكخستنی دووباره‌ی سه‌رجه‌م دار‌و باخچه‌كانیش ئه‌نجامدراوه.