لە سمینارێكدا كاریگەرییە نەرێنییەكانی هاوسەرگیریی پێشوەختە خرایەڕوو
رۆژی یەكشەممە 11/12/2022 لە هۆڵی كۆنفرانسی كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز سەرۆكی زانكۆ و بەهاوكاری پ.ی.د.حەكیم عوسمان حمید ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و د.دڵپاك تاهیر بەڕێوەبەری سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆ، سمینارێكی زانستی بۆ دكتۆرە شلێر فایەق غەریب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ڕێكخرا.
له سیمینارهكهدا كه بەناونیشانی ( كارگەریەنەرێنیەكانی هاوسەرگیری پێشوەخت ) ئامانج لە سمینارەكە، وەك د.دڵپاك تاهیر بەڕێوەبەری سەنتەری یەكسانی جێندەری ڕایگەیاند: دەمانەوێت لەڕێی سمینارەكەوە زانیاری پێویست و هەنوكەیی بدەین بە خوێندكاران تا زانیاریان هەبێت لەسەر لێكەوتە خراپەكانی هاوسەرگیریی پێشوەختە و ئەو گرفتانەی لێیدەكەوێتەوە، وتیشی: سمینارەكە هاوكاتە لەگەڵ دوایین ساتەكانی هەڵمەتی (16) رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.
پاشان د.شلێر فایەق وەك شارەزاو ئەزمووندارێك لە بواری منداڵبوون و مناڵان بەپوختی و زانستی گشت ئەو گرفتانهی خستەڕوو كە لەئاكامی هاوسەرگیریی پێشوەختە رووبەڕووی كچان و ژنان دەبنەوە بەتایبەت روونیكردەوە پێگەشتنی جەستە و ئامادەیی جەستەی ژن بۆ منداڵبوون و گەشەی منداڵ و ساغ و دروستی منداڵەكە ئۆباڵەكەی لەئەستۆی بەخێوكارو ژنانە و لەم ڕووەوە ڕایگەیاند: دەبێت كچان ئامادەیی تەواویان هەبێت ئەوسا دەتوانن هاوسەرگیریی بكەن و ببنە خاوەن منداڵ.
بەدیالۆگۆ و گفتوگۆی ئامادەبووان و وەڵامی پرسیارەكان لەلایەن دكتۆرە شلێر فایەقهوه كۆتایی بە سمینارەكە هات.