بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیاى زانیارى و ئامار
بەڕێوبەرایەتی “تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار” لە سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى لە ٢٢/١/٢٠١٥ ەوە دامەزراوە و لە پەیکەرى ڕێکخستنى زانکۆدا لە ژێر چەترى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵادایە. ئەم بەڕێوبەرایەتییە چەند خزمەتگوزارییەکی جیاوازی بواری IT و ئامار و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەى ڕانکى زانکۆ وبە ئەلیکترۆنیکردنى زانکۆ،هەوەها سەرپەرشتی کردنی تەکنیکی سیستمەکانی ERP، دڵنیای جۆری TQA، وە سیستمی فیدباکی خوێندکاران هەروەها بەدەست خستنی تێزی ماستەر و دکتۆرای خوێندنیکارانی خوێندنی باڵای زانکۆمان لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی تایبەت (SPU Digital Repository) بە شێوەی ئۆنلاین.
بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار لە ناو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا چەند بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ دەگرێت. لەوانە:
- بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی ئایتی زانکۆ. دڵنیای دەدات لە کارکردنی ڕێک و پێکی سیستەمی کۆمپیوتەر و تۆڕەکان و بەرنامەکان و سەرچاوە تەکنەلۆژییەکانی تر. سەرەڕای ئەوەش، پشتگیری تەکنیکی و هاوکاری پێشکەش بە ستافی زانکۆ دەکات.
- بەڕێوەبەرایەتییەکە شیکاری ئاماری بۆ کۆکردنەوە و لێکدانەوەی داتاکانی پەیوەست بە لایەنە جیاوازەکانی زانکۆ ئەنجام دەدات.
- سەرپەرشتی و هەماهەنگی ئەو پڕۆژانەی ئایتی و ئامار دەکات کە لە لایەن بەشە جیاوازەکانی ناو زانکۆوە ئەنجام دەدرێن. وە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پلاندانان بۆ پڕۆژەکە و تەرخانکردنی سەرچاوە و چاودێریکردن و بەرەو پێش بردنی پرۆژەکە.
- گرنگی تەواو دەدات بە ڕیزبەندی زانکۆ لە ڕانکینە جیاوازەکاندا. کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕیزبەندی زانکۆ.
بەرێوەبەرایەتى “تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار” ئامانجى بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆیە , بۆ گەیشتن بە ئاسێتکی رێکخراوەیی و سیستماتیکى بەرز وە دڵنیا بوون لە ڕاپەڕاندنى ئیش و کارەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران لە ڕێگەى دابین کردنى خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکانەوە لە هەر شوێنێک بێت .هەروەها دابینکردنی چارەسەرى پێویست و خێرایە بۆ گشت ستافى زانکۆ تا بتوانن لە رێگەى ئیمەیلی زانکۆییان دەستیان بگات بە داتاکانیان لە شوێنێک بیت .
پەیکەرى بەرێوەبەرایەتى
دابین کردن و ئاسانکاری لە پرۆسەی توێژینەوە و خوێندن و فێربوون و وانەووتنەوە و بەرزکردنەوەى رانکى زانکۆ دەکات لە ڕێگەى چەند خزمەتگوزارى بۆ نموونە :دانانى ئیمەیڵ ى زانکۆ بۆ گشت مامۆستایان و خوێندکاران , خزمەتگوزاریی فێرکاریی ئەپەکانی گووگڵ Google Apps for Education , خزمەتگوزارى پلاتفۆمى فێربوونى ئەلیکترۆنى E-learning Platform و Google Classroom . وە هەروەها گەشەپێدان و دروست کردنی ماڵپەڕ و رێکخستن و سەرپەرشتی کردنی ماڵپەڕى تایبەت بە زانکۆ و گشت کۆلێج و پەیمانگاکان و سەنتەر و بەڕێوەبەرایەتیەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ و گۆڤارى زانستى و چالاکییەکانى کۆنفرانس.
بۆ پەیوەندی کردن: webmaster@spu.edu.iq
سهرپهریشتكردن و چاككردنهوهى کۆمپیوتەر و نێتۆرك و ئینتهرنێتى سهرۆكایهتى وە بهشدارى كردن به شێوهى (راوێژكارى یاخود ئهندامێتى )ى پهیوهندیدار بهلیژنهكانى بوارى كۆمپیوتهر بۆ گشت زانکۆ وە هەروەها ئەنجامدانى پرۆژەکانى نێتۆرک بۆ سەرۆکایەتى و زانکۆ.
بۆ پەیوەندی کردن: network.unit@spu.edu.iq
سەرپەرشتیکردن و رێکخستنى ئامارى زانکۆ بە گشتى و وەلامدانەوەى نووسراوى پێویستى وەزارەتى خوێندنى بالا وە وەرگرتن و توحیدکردنى ئامارى فەرمانبەران و مامۆستیان و خوێندکارانی زانکۆ و دروست کردنی چارت و هێڵکاری بە پێ ى پێویست. ئامادەکردنی ئامار بە پێی پێویست.
بۆ پەیوەندی کردن: statistic@spu.edu.iq
دابینکردنی سەرچاوەی ئەلکترۆنی (کتێب، گۆڤار، توێژیەنەوەی زانستی، تێزی ماستەر و دکتۆرا) بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆمان کە ئەمەش هاوکارە لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ.
بۆ پەیوەندی کردن: elibrary@spu.edu.iq
سەردانی لاپەڕەی تایبەتی کتێبخانەی ئەلکترۆنی بکە.
وەرگرتنی داتا ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان بە شێوەی ئۆنلاین و وردبینی کردنی داتاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی ئایتی کۆلێج و پەیمانگەکان، وە چاپکردنی ناسنامەکان.
بۆ پەیوەندنی کردن: id-card@spu.edu.iq
خزمەت گوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی IT
- چاککردنی کۆمپیوتەر و بەرنامەکەنی کۆمپیوتەر و نێتۆرک و هێڵی ئینتەرنێت: داواکاری لە ڕێگەی فۆڕمێکەوە دەبێت کە لە هۆبەی نێتۆرک بەردەستە.
- دروست کردنی ئیمەیلی زانکۆ: ستافی زانکۆمان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دروستکردنی ئیمەیلی زانکۆ، لە ڕێگەی هۆبەی IT کۆلێج و پەیمانگاکان (بۆ پەیوەندی کردن: emailserver@spu.edu.iq)
- دروستکردنی پرۆفایلی ئەکادیمی بۆ مامۆستایانی زانکۆمان: مامۆستایانی زانکۆمان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دروست کردنی پرۆفایلی ئەکادیمی تایبەت بە خۆیان لە ڕێگەی ناردنی CV بە زمانی ئینگلیزی بنێرن بۆ ئیمەیلی profile@spu.edu.iq وە دەبێت CV ەکە ئەم زانیاریانە لە خۆ بگرێت(ناوی سیانی وەک پاسپۆرت نوسرابێت، نازناوی زانستی، ئەو کۆلێج یان پایمانگایەی وانەی تیا دەڵێتەوە، بەشی زانستی، ئەو وانانەی کە لە لایەن مامۆستاکەوە وتراوەتەوە یان دەوترێتەوە، توێژینەوە زانستییەکانی مامۆستا، چالاکی زانستی، ئیمەیلی زانکۆ، هتد…)
- دروستکردنی ERP User: زیاد کردنی بەکارهێنەرانی سیستەمی هاتوو ڕۆشتووی زانکۆمان بۆ بەشە کارگێڕییەکانی زانکۆمان، کە داواکارییەکان لە ڕێگەی فۆڕمی تایبەت دەبێت کە لە لایەن ۆبەی IT کۆلێج و پەیمانگاکان بە دەستمان دەگات ( بۆ پەیوەندی کردن: erp.user@spu.edu.iq )
- گووگڵ فۆڕم: دروست کردنی Google Form ی تایبەت بە کارەکانی زانکۆ لە پێناو بە ئەلکترۆنی کردنی کارەکان و ئاسانکاری لە کارەکان.
- بڵاو کردنەوەی تێزی ماستەر و دکتۆرای خوێندنیکارانی خوێندنی باڵای زانکۆمان لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی تایبەت (SPU Digital Repository) بە شێوەی ئۆنلاین.
- بڵاو کردنەوەی توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆمان لە تۆڕەکانی لینکدن و تویتەری زانکۆمان.
ئەرشیفی ئەلکترۆنی تێزی ماستەر و دکتۆرا
سەردان بکە >>
فۆڕمە پێوسیتەکان
سەردان بکە >>
ناسنامەی زانکۆ
سەردان بکە >>
Google Scholar
سەردان بکە >>
کتێبخانەی ئەلکترۆنی
سەردان بکە >>
پەیوەندی
بەڕێوەبەر: م. ژانا فیداکار محمد
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ نهۆمی سێهەم
شەقامی ورمێ 327/76، گەڕەکی قرگە، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق
سندووقی پۆست: 70-236
ئیمەیڵ: ict@spu.edu.iq