هەواڵ و چالاکی

گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستایەکی زانکۆمان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە زانکۆی سلێمانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان – گفتگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری دکتۆرا(مسعود صابر محمد)مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەرێوەچوو بەناونیشانی ( Heterosis, Estimation of Homeostasis and Genetic Resultant For Maize (Zea mays L.) in Garmian Area.) دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستی لەسەر دکتۆرانامەکە، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی دکتۆراکەیان بەخشی بەناوبراو. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە: ١-پرۆفیسۆر د محمد علی حسین الفلاحي – سەرۆکی لیژنە ٢- پرۆفیسۆر د.محمد أحمد ابریهی- ئەندام ٣-پ.ی.د دانا نازاد عبدالخالق-ئەندام ٤-پ.ی.د عماد عمر حمه على- ئەندام ٥-پ.ی.د یادگار علی محمود-ئەندام ٦- پرۆفیسۆر د شیروان اسماعیل توفیق-ئەندام و سەرپەرشتیار بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆو ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی کەلار پیرۆزبایی لە ناوبراو دەکەین بەبۆنەی بەرزبونەوە ئاستی زانستیان کە دەسکەوتێکی گرنگە بۆ پەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button