Back

خولێكی فوتساڵ له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی كۆتایی هات

له‌درێژه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی/په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ، له‌پاش چه‌ندین یاری سه‌ركه‌وتوو ، كۆتایی به‌خولێكی فوتساڵ بۆ خوێندكارانی قۆناغی دووه‌می سه‌رجه‌م به‌شه‌زانستییه‌كان هات.
ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری 7/12/2022 لە درێژه‌ى كارو چالاكيیه‌كانى هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی په‌يمانگاى ته‌كنيكى سلێمانی به‌هاوبه‌شى بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان له‌ سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى،لە یاریگای فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی یاری کۆتایی خولی فوتساڵی خوێندکارانی قۆناغی دووەمی سەرجەم بەشەکان بە ئامادەبوونی (پ.د.کاظم فرج عارف )راگری پەیمانگا و ( م.هێمن ابراهیم قادر )یاریدەدەری راگر و مامۆستایان و خوێندکاران ئەنجامدرا.
خوێندکارانی هەردوو بەشی (ژمێریاری و تەکنیکی میدیا) یاری کۆتاییان ئەنجامدا کە خوێندکارانی بەشی تەکنیکی میدیا براوەی یاریەکە بوون یەکەمی خولەکە بوون .
پاش تەواو بونی یاریەکە خەڵات بەسەر خوێندکارانی هەردوو بەشدا دابەشکران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile