سیمینارێک لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بهڕێوهچوو
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆو بهڕێوهبهرایهتی ڕاگهیاندن و چالاكییهكان لهسهرۆكایهتی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و لههۆڵی م.عوسمان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٧ بە ئامادەبوونی ڕاگرو یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێکی بەرچاو لە خوێندکارانی بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆو سیمینارێکی بۆ د.بەختیار كهمال تاڵەبانی مامۆستای زانکۆ بهناونیشانی “چۆن پەیمانگا بکەین بۆ هۆکارێک بۆ ژیان” رێکخست.
سەرەتای سیمینارهکە بە چەند خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانیانی توندوتیژی دژی ژنان دەستی پێکرد و دواتر د.کامل صابر سعید ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ وێڕای بەخێرهاتنی ئامادهبووان و رێکخراوی خانزاد بۆ بۆ بەرێوەبردنی ئەم سیمینارە لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ چەند ووتەیەکی پێشکەشکرد.
پاشان د.بەختیار تاڵەبانی لەژێر ناونیشانی “چۆن پەیمانگا بکەین بە هۆکارێک بۆ ژیان”سیمینارێكی بهپێزی پێشكهشكرد.
ناوەڕۆکی سیمینارهكه باسێک بوو لەسەر توندتیژی مرۆڤ بەرامبەر بەخۆی،هەروەها پێویستی و چۆنیەتی بەرنامە ڕێژی تاک بۆ ژیانی خۆی بەتایبەت کاتێک دەبێت بە خوێندکار تاکوو کاریگەری باشی لەسەر ژیانی داهاتووی هەبێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد مرۆڤ بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر بەخۆی و کەسانی دەوربەری نەکات، پێویستە له ژیانیدا پلانی هەبێت و میمۆری ژیانی بە بەرنامەڕێژی و دیاریکردنی ئامانج پڕ بکاتەوە تاکوو هەم ژیانی خۆی ئامانجدار و نرخدار بکات و هەم بتوانێت نرخ و ڕێز بۆ ژیانی خەڵکی دیکە دابنێت.
لە بەشی کۆتاییشدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ لەلایەن ڕاگری پەیمانگا بەخشرا بە د.بەختیار تاڵەبانی و رێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد.