Back

سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازیكرد له‌ تیمێكی زانستی خۆبه‌خشی ئه‌مریكی

به‌ئامانجی یه‌كترناسین و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش، تیمنیكی زانستی خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی (LDS Charity) سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7 ی كانونی یه‌كه‌می 2022 پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو پ.ی.د.ئاودێر محمد احمد ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كونسوڵگه‌ری ووڵاته‌ یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر، پێشوازیكرد له‌ تیمنیكی زانستی خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی (LDS Charity). سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پاش ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه‌، پێشه‌كییه‌كی له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كان و ئاستی زانستی زانكۆكه‌ بۆ وه‌فدی میوان باسكردو دیدو بۆچوونی زانكۆی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌ زانستییه‌كان و پێداویستییه‌كانی ئێستای بازاڕی كار بۆ ڕونكردنه‌وه‌، سه‌رۆكی زانكۆ به‌پێویستی زانی زانكۆو دام و ده‌زگاكانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی باش له‌نێوانیاندا هه‌بێت تا پێكه‌وه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی دروستبكه‌ن به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ زانستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. وه‌فدی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ له‌داهاتوودا كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌ ئاڵوگۆڕی تواناكان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاو ئه‌نجامدانی چالاكی زانستی. تیمی خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌دیداره‌كه‌و هیوایان خواست له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌ پێبده‌ن و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هه‌ر كارێكی زانستی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و دامه‌زراوه‌ زانستییه‌كان له‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile