چۆن سەرکەوتوو بین لەپرۆسەی خوێندندا لەسیمینارێکدا خرایەڕوو
بەئامانجی هۆشیاری و پێدانی زانیاری و نەخشەڕێگای سەرکەوتن لەپرۆسەی خوێندندا، سیمینارێک بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦/ ١٢/ ٢٠٢٢ لەهۆڵی سیمینار پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە بەهاوکاری نوێنەری خوێندکاران و ڕێکخراوی شەمێران و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێک بۆ (هێمن محمد وەرمنی)لە ڕێکخراوی شەمێران ڕێکخرا بەناونیشانی (چۆن سەرکەوتوو بین لەپرۆسەی خوێندندا)،
سەرەتا پ.ی.د.کارزان عبداللە محمد ڕاگری پەیمانگا ووتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی بەڕۆڵی پەیمانگا کرد کە بەردەوام لە خزمەتی پرۆسەی خوێندن و کەشێکی ئارام ژینگەیەکی تایبەت بۆ خوێندکاراندایەو سوپاس ڕێکخەرانی سیمینارەکەی کرد لەپای خەمخۆرییان بۆ بەرەو پێش بردنی خوێندکاران لەڕووی زانستییەوە.
لەسیمینارەکەدا سەرجەم ئەو ڕێگایانە باسکرا کە خوێندکاران دەگەیەنێ بەئامڵنجەکانیان بەکەمترین ماندوبوون و زۆرترین نمرەو بەرهەم.
لەکۆتاییدا لەلایەن خوێندکارانەوە چەند پرسیارێک ئاراستەی سیمینارست کراو وەڵامدرانەوە.
خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ئەنجامدانی ئەو چالاکییە زانستیە و ڕایانگەیاند سوودی زۆریان لێ بینیوە بۆ ئێستاو داهاتوو.