Back

مامۆستایەكی بەشی تەكنیكی كارگێڕی بەشداری پرۆگرامی مینا لە هۆڵەندا دەكات

(داركۆ محمد جزا) مامۆستا لە بەشی تەكنیكی كارگێڕی و كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دوای بەدەستهێنانی سكوڵەرشیپی پرۆگرامی (مینا) و تاكە كەس لەسەر ئاستی عێراق  بەشداریكرد لە خولێكی ئاستبەرز لە بواری سەركردایەتی ستراتیژی و گۆرانكاری كارگێڕی لە ووڵاتی (هۆڵندا) بۆ ماوەی دوو هەفتە لە سكوڵی كارگێڕی (ماستریخت ) لە زانكۆی (ماستریخت) كە ساڵانە ئەم پرۆگرامە دەكرێتەوە بۆ ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیا، لە لایەن ڕێكخراوی نوفیك ڕێكدەخرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile