وۆرک‌شۆپێک لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو
به‌مه‌به‌ستی رێکخستن و یەکخستنی منیشیت و ماستەرشیت و تاقیکردنەوەی خوێندکاران و ئەنجامەکانیان ، وۆركشۆپێكی زانستی له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە 2022/12/6 لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی (د.سیڤان هشام طاهر) ڕاگری کۆلێجه‌كه، وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانی (utilizing certain function MS exce for creating student Evaluations) بۆ مامۆستایان بەڕێوەچوو.
بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە تایبه‌ت بوو به‌رێکخستن و یەکخستنی منیشیت و ماستەرشیت و تاقیکردنەوەی خوێندکاران و ئەنجامەکانیان لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێجه‌كه بوو.
بابەتەکان لە لایەن هەریەک لە (د.یاسین مصطفی) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و (م.پێشەوا عوسمان) لە بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا و (م. هۆزان نیهاد) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک پێشکەشکرا.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا گفوگۆیەکی چڕ‌وپڕ و زانستیانە لە نێوان مامۆستایانی کۆلێج و پێشکەشکاران ئەنجامدرا.