سیمینارێكی زانستی له‌سه‌ر نوسینی ڕاپۆرت و سیمیناری زانستی بەرێوەچوو
بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی ڕەوتی زانست و خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران، سیمینارێك له‌سه‌ر چۆنیەتی نوسینی ڕاپۆرت و سیمناری زانستی له‌كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕیوه‌چوو.
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٥ له‌زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییه‌کانی هەڵەبجە سیمینارێکی زانستی بەناونیشانی (چۆنیەتی نوسینی ڕاپۆرت و سیمیناری زانستی) لەلایەن د.سحر حسین حمەرەشید سەرۆک بەشی کارگێڕی پرۆژەکشتوکاڵیەکان بۆخوێندکارانی قۆناغی یەکەم پێشكه‌شكرد .
له‌سیمیناره‌كه‌دا خوێندکاران ئاشنا کران بهچۆنیەتی نوسین و ئامادەکردنی سیمیناری زانستی و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره زانستییانه‌ی دێتهپێشیان له‌داهاتوودا.
شایەنی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێندکاران ئامادەبوون و دووپاتیانکردوە بەرێوەچونی ئەم جۆرە چالاكییه زانستییانه زۆربەسودە بۆ ڕەوتی خوێندن بەرزکرنەوەی ئاستی زانستی خوێندکار.