خوێندکارانی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
بەمەبەستی فێرکرن و چۆنیەتی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی لەناو ئاژەڵەکاندا، ڕۆژی دووشەممە 2022/12/5 خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری کۆلێجی تەکنیکی کەلار سەردانی مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی رزگاریان کرد.
لە سەردانەکەیاندا خوێندکاران ئاشناکران بە ژمارەیەک حالەتی نەخۆشی و چارەسەریان بۆ کردن لەوانە :
١-نەخۆشی زەردی Jaundice كه بەھۆی مشەخۆری دەرەکی گەنەوە Tick کە ئاژەڵ تووشی دەبێت.
٢-نەخۆشی سکچوون لە گوێرەکەدا ـEnteritis کە بەھۆی ھەوکردنی ریخۆلەکانەوە تووش ھاتبوو.
٣-نەخۆشی Bovine papillomavirus لە گوێرەکەدا کە دەرکەوتنی گۆشتی زیادەیە لە لاشەی ئاژەلەکەدا.
٤-نەخۆشی دانکە pox لە مەڕدا کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە پەلەی و زیپکەی سوور لە لەشی ئاژەلەکە دەردەکەوێت.
٥- نەخۆشی چاوە شینکە pink eye لە گوێرەکەدا کە دەبێتە ھۆی سوربوونەوەو دەرکەوتنی پەڵە لەسەر چاو.
٦-نەخۆشی گەڕی mange نەخۆشییەکی گواستراوەی پێستە لە نێوان ئاژەڵ و مرۆڤدا.
٧- شکاوی لە قاچدا leg fracture لە مەڕو مانگادا.
٨-پاککردنەوەو چارەسەرکردنی دۆمەل abscess لە کاوردا.
٩- ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک بۆ مانگایەک کە ھەردوو قاچی دواوەی توشی برینێکی قوڵ و ھەوکردنێکی زۆری ھاتبوو بەھۆی بەرکەوتنی بە دەرگای ئۆتۆمبێل لەکاتی گواستنەوەیدا.