هەواڵ و چالاکی

پێداویستی بۆ هەشت تاقیگەی کۆلێجی تەکنیکی کەلار دابینکرا

بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردن و فێرکردنی خوێندکاران بەشێوازێکی مۆدێرن، لەسەر داهاتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پێداویستی ( ٨ ) تاقیگە بۆ بەشەکانی شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری کۆلێجی تەکنیکی کەلار دابینکران. پێداویستییەکانیش خۆی دەبینییەوە لە دروستکردنی بێنجی تاقیگە و چەندین ئامێری نوێی بواری پزیشکی بۆ تاقیگەکانی ( هیماتۆلۆجی، مایکرۆبایۆلۆجی، ئیمیونۆلۆجی، پاراسایتۆلۆجی، کیمیا، ئەنەتۆمی و فیسییۆلۆجی لەگەڵ دانانی تاقیگەیەکی مۆدێرنی (Molecular Biology) بۆ بەشی شیکاری نەخۆشییەکان. ڕاگرایەتی کۆلێج و سەرۆکایەتی هەردووبەش سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆ دەکەن و ئومێد دەکەن بەردەوام بن لە خزمەتی زیاتر بەروپێشچوونی زانکۆمان.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button