سیمیناری ″ کۆچی نایاسایی و ھۆکارو لێکەوتەکانی ″ی بەڕێوەچوو
لە ھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەنتەری گەنجانی دەربەندیخان/ڕێکخراوی مناڵ پارێزی کوردستان، بەهاوکاری راگەیاندنی پەیمانگا و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، ئەمڕۆ 2022/12/5 سیمنارێك لەژێر ناونیشانی ( کۆچی نایاسایی و ھۆکارو لێکەوتەکانی ) پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا د.خلیل عبدالقادر حسین تیشکی خستەسەر پێناسەی کۆچ لای بیرمەندان و شاڕەزایانی یاسا و دیاردەی کۆچ لە عێراق کە یەکێکە لە دیاردە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق خاوەنی سامانێکی زۆرە بەڵام کێشە سیاسی و ئابوورییە بەردەوامەکان وایکردووە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانەکەی بەتایبەت گەنجان هەوڵ بدەن وڵات بەجێبهێڵن بۆیە ئەرکی سەرشانی خاوەن بڕیارەکان ئەوەیە کە بتوانرێت ڕێگە لەم دیاردەیە بگرێت.
لە کۆتاییدا مامۆستایان و ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنجەکانیان بەشدارییان کردو سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.