Back

ئاڵوگۆڕی چه‌ند پۆستێك له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا و به‌پێی ڕێكاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كان و ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ (كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) و (كارگێڕی و دارایی) ده‌ست به‌كاربوون و ڕاگری نوێش بۆ هه‌ردوو كۆلێجی ته‌كنیكی (ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری) دانرا. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4 ی كانونی یه‌كه‌می 2022 له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.به‌ختیار عوبه‌ید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆو له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا، ئاڵوگۆڕی چوار پۆست له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رێوه‌چوو. سه‌ره‌تا (پ.د.علی قادر عوسمان) وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی ده‌ستبه‌كاربوو. وه‌ (پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم) به‌یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ده‌ست به‌كاربوو له‌ شوێنی (پ.د. سۆران ابوبكر محمد). هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی پۆستی ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی له‌نێوان (پ.د. محمد بابه‌كر مینه‌)  و (پ.ی.د.یونس صابر عبدالله‌) ئه‌نجامدراو ئاڵوگۆڕی پۆستی ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری له‌نێوان (پ.ی.د.عه‌تا شێخ كه‌ریم عبدالله‌) و (پ.ی.د. سیڤان هشام طاهر) به‌ڕێوه‌چوو. سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌ ڕایگه‌یاند : جێی خۆشحاڵییه‌ له‌زانكۆمان به‌شێوازێكی یاساییانه‌ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێگه‌یشتنێكی زۆر باش ده‌بینرێت ، سه‌ره‌تا به‌خێرهاتن و پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ (كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) و (كارگێڕی و دارایی) كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ خزمه‌تكردن به‌زانكۆو پرۆسه‌ی خوێندن، وه‌ سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و ڕاگره‌ به‌ڕێزانه‌كرد كه‌ ساڵانێكه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ قه‌یرانه‌كان و ئاسته‌نگه‌كان وه‌ك سه‌ربازێكی وون خزمه‌تی خۆیان كردووه‌و سه‌ربه‌رزانه‌ كاتی یاسایی خۆیان ته‌واوكردووه‌. پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسنامه‌و چه‌پكه‌گوڵی ڕێزو وه‌فای پێشكه‌ش به‌ (پ.د.سۆران ابوبكر محمد) یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو (پ.د. محمد بابه‌كرمینه‌) ڕاگری پێشووی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و (پ.ی.د.عه‌تا شێخ كه‌ریم عبدالله‌) ڕاگری پێشووی كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری كرد له‌پای خزمه‌ت و دڵسۆزییان له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ به‌خێرهاتن وچه‌پكه‌ گوڵی پێشكه‌ش به‌ (پ.د.علی قادر عوسمان) یاریده‌ده‌ری نوێ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و (پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم) یاریده‌ده‌ری نوێ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ ئه‌ركه‌كانی داهاتویانداو داوای لێكردن هه‌موو توانایه‌كی خۆیان بۆ خزمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندن و مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران به‌كاربهێنن تا به‌هه‌مومان كوالێتییه‌كی به‌رز له‌زانكۆدا به‌رهه‌م بهێنین. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ ووتی ئه‌م پۆستانه‌ سه‌ره‌تا به‌وه‌كاله‌ت ده‌بن تا كاتی یاسایی خۆیان و له‌داهاتوودا بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانیتر به‌شێوه‌ی بانگه‌وازو وه‌رگرتنی سیڤی ده‌بێت. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له‌ (پ.د.علی قادر عوسمان) و (پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم) و (پ.ی.د.یونس صابر عبدالله‌) و (پ.ی.د. سیڤان هشام طاهر) ووته‌ی خۆیان پێشكه‌شكرد و سوپاسی پێشوازی و متمانه‌به‌خشینیان كرد كه‌ پێیان به‌خشراوه‌و سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه‌شیان كرد كه‌ پێش ئه‌وان له‌ خزمه‌تتدابوون و دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچییه‌كیان پێ بكرێت درێغی نه‌كه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی زانست و خوێندنی باڵا له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. (پ.د.سۆران ابوبكر محمد) و (پ.د. محمد بابه‌كرمینه‌) و (پ.ی.د.عه‌تا شێخ كه‌ریم عبدالله‌) له‌ووته‌كانی خۆیاندا ڕایانگه‌یاند به‌شانازییه‌وه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونمان له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چۆن جۆش و خرۆشمان بۆ خزمه‌تكردن هه‌بووه‌ ئێستاش هه‌ربه‌و ڕۆحیه‌ته‌وه‌ كه‌كاتی یاسایی خۆمان ته‌واوكردووه‌ ده‌ست له‌كار ده‌ترازێنین و بۆ هه‌میشه‌ پشتیوان و پاڵپشتی ده‌زگاكانی زانكۆ ده‌بین له‌داهاتوشدا.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile