زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبودجەیەکی گەورە چەندین پێداویستی گرنگ بۆ خوێندکاران دابین دەکات
بەو ئامانجەی گرنگیدان بە ژینگەی خوێندن لە زانکۆکاندا یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ سەرکەوتنی خوێندکارو باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و هاندانی خوێندکار کە بەسەرکەوتوویی خوێندنەکەی تەواو بکات، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بودجەیەکی گەورەی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندکاران و پرۆسەی خوێندن دابینکرد.
لەم سۆنگەیەوە پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر بودجەی زانکۆ، بودجەیەکی گەورە و پێویستی بۆ ڕەخساندنی کەشێکی شایستە بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە خەرجکرد کە بەمشێوەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە :
ـ بڕی ( ٣٠،٣٧٧،٨٥٠) سی ملیۆن و سێسەد و حەفتاو حەوت هەزار و هەشتسەد و پەنجا دینار بەسێ قۆناغ خەرجکراوە بۆ چارەسەرکردنی پێداویستی بەشەناوخۆیی پەیمانگا.
ـ بڕی (٢٤،٣٧٥٠٠٠) بیست و چوار ملیۆن و سێسەد و حەفتاو پێنج هەزار دینار خەرجکراوە بۆ کڕینی گاز بۆ کارپێکردنی گەرمکەرەوەی بەشەناوخۆیی و بینای پەیمانگا.
ـ بڕی (١٨،٨٤٠،٠٠٠ ) هەژدە ملیۆن و هەشتسەد و چل هەزار دینار جەرجکراوە بۆ کڕینی کورسی بۆ چوار هۆڵی خوێندنی بەشەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری و پەرستاری و شیکاری نەخۆشییەکان.
ـ بڕی (٨،٧.٨٠٠٠ ) هەشت ملیۆن و حەوتسەد و هەشت هەزار دینار خەرجکراوە بۆ کڕینی کۆمپیوتەر بۆ و هۆبەکان و بەشە زانستییەکانی پەیمانگا.
ـ بڕی (٦،٦٩٠،٠٠٠) شەش ملیۆن و شەشسەد و نەوەد هەزار دینار خەرجکراوە بۆ پێداویستی هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییە گشتییەکانی پەیمانگا.
ـ بڕی (٩،٨٦٧،٢٥٠ ) نۆ ملیۆن و هەشتسەد و شەست و حەوت هەزارو دووسەد و پەنجا دینار خەرجکراوە بۆ دابینکردنی پێداویستی صیانەو چارەسەرکردنی کەموکوڕی بینای پەیمانگا.