هەواڵ و چالاکی

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزە گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا

ئەمڕۆ پێنج شەمە 2022/12/1 گروپی( SPE) کەپێکهاتبوون لە خوێندکارانی قۆناغی سێهەمی بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی کۆیە و خوێندکارانی قۆناغی سێهەمی بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە سەرپەرشتی مامۆستا محمد جمال و دکتۆر علی کمال و ئەندازیار ئاکام سامان گەشتێکی زانستیان ڕێکخست بۆ کۆمپانیای نەوت (EDC Romfor Ltd) لە شاری هولێر. ئامانجی گەشتەکە بۆ بینین و ناسین و سوودی ئامێرەکانی هەڵکەندنی بیری نەوت بوو، هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لە نێوان خوێندکارەکانی هەردوو زانکۆی ناوبراودا. لەلایەن ئەندازیار (سەروەر سەلام) رونکردنەوە بۆ خوێندکاران درا.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button