گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى گەیاندن بەڕێوەچوو
لەچالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/12/1 له هۆڵی H2 ی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه، گفتوگۆی ماستەرنامەی (دەلوە عمر کریم)خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی ( Performance Evaluation of Non-Orthogonal Multiple Access Techniques for Next Generation Mobile Systems) بەپلەی نایاب پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ووریا محمد علی (زانكۆى کوردستان) سەرۆكى ليژنە
2- پرۆفیسۆر یاریدەدەر دكتۆر رغد زهیر یوسف (زانكۆى صلاح الدین) ئەندام.
3- پڕۆفيسۆر یاریدەدەر دکتۆر مصطفی ابراهیم خلیل(زانکۆی سێمانی)ئەندام.
4- پرۆفیسۆری دکتۆر اسعد مبدر جاسم (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) ئەندام و سەرپەرشتیار.
5-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر اکرم حاتم شذر (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) ئەندام و سەرپەرشتیار.