پانێڵێك بۆ ( توندوتیژی دژی ژنان و لێکەوتە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکانی ) به‌ڕێوه‌چوو
ئەمرۆ 2022/11/30 بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنانەوە، بەشی پەرستاری له پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی (پ.ی.دسالم نعمت عزیز) ڕاگری په‌یمانگاو لەھۆڵی سیمینارەکان ، ھەستان بەسازدانی پانێڵێك به‌ناونیشانی( توندوتیژی دژی ژنان و لێکەوتە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکانی ) بە ئامادەبونی ژماره‌یه‌ك لەبەڕێوەبەران و نوێنه‌رانی دامودەزگاکانی حکومی قه‌زای دەربەندیخان و زۆرێك لەخوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان، بەمیوانداری هه‌ریه‌ك له :
1- پ.ی.د. بەختیار كه‌مال تاڵەبانی
2- د.جمال کریم شکور
3- مقدم .شھاب ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتان
4- م. سەباح شریف.
له سه‌ره‌تای پانێڵه‌كه‌دا ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان له‌ووته‌یه‌كیدا ده‌ستخۆشی له‌ڕێكخه‌رانی پانێڵهكهكردو ڕایگه‌یاند جێی خۆیه‌تی هه‌موو لایه‌كمان هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌ئاست هه‌موو ئه‌و باس و خواس و ڕوداوانه‌دا بكه‌ین كه‌ڕۆژانه ده‌یبیستین تایبه‌ت به توندوتیژی دژی ژنان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هیوایان خواست هه‌ركه‌سه‌و لای خۆیه‌وه هه‌نگاو بنێت به‌ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی و به‌ڕێكردنی ژیانێكی ئاسوده‌و بێ گرفت.
مقدم شھاب ئه‌حمه‌د تیشکی خستە سەر شێوەکانی توندوتیژی لەکوردستان و لەروی چەندێتی و چۆنایەتییەوە بەبەراورد بەوڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی پێشکەوتوو ھەروەھا ھۆکارەکانی توند‌و تیژی لەکوردستان باسکرد کاریگەری مۆبایل و سۆشیال میدیا لە کێشەکاندا، و کاریگەری یاساکانی حکومەت لەم بوارەداو ئاشنایەتی ھاوڵاتیان بە یاساکان .
دواتر پ.ی.د بەختیار كه‌مال تاڵەبانی تیشکی خستە سەر لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابوری لە کێشەکانداو توانا‌و ویستی ئافرەتان بۆ بەرەو پێشبردنی ژیانیان و ڕێگرییەکانی کۆمەڵگا لەم لایەنەوە لەبون بە پێشەنگ و سەرکردە ، باسیکرد لە نایەکسانی جێندەری تاچەند کاریکردۆتە سەر دواکەوتنی کۆمەڵگاو وڵات .
د. جمال شکورو م. سەباح شریف تیشکیان خستە سەر لایەنی تەندروستی کەسایەتی ئافرەت لەدوای ڕووبەڕوبونەوی توندوتیژی خێزانی یان ڕەگەزی کەوا لە ئافرەتان دەکات گۆشەگیربن و دواتر توشی گرفتی دەرونی و کۆمەڵایەتییان دەکات.
له‌كۆتاییدا ھەریەك له پانێڵستهكان وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبوانیان دایەوە .