Back

له‌ڕۆژی جیهانی نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری 16 ڕۆژه‌ی ڕۆژی جیهانی نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان ، سیمینارێك به‌ناونیشانی ( نا بۆ توندوتیژی و داڕمانی خێزانه‌كان) له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 ی تشرینی دووه‌می 2022 به‌ئاماده‌بوونی د.بختیار عوبه‌ید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران، له‌لایه‌ن خاتوو دڵپاك تاهیر مامۆستای زانكۆو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ر له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سیمینارێك پێشكه‌شكرا. له‌سیمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر به‌ندو مادده‌كانی یاسای توندوتیژی خێزانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ته‌نها یاسایه‌ له‌عێراقدا به‌رگری له‌مافی ژنان و خێزان بكات. هه‌روه‌ها مادده‌ گرنگه‌كانی یاساكه‌ی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌ تا زانیاری و هۆشیارییان هه‌بێت له‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان به‌هه‌ر توندوتیژییه‌ك بێت جا ژن بێت یان پیاو. رۆژی25 ی نۆڤەمبەری هه‌موو ساڵێك، رۆژی جیهانیی بەرەنگاریی توندوتیژیی جیندەرییه و ئەم رۆژە جیهانییەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرنووه‌كانه‌وه‌ دیاریكراوه‌، بە شانازییەوە لە هەرێمی كوردستان پتر لە هەموو وڵاتێك بایەخی پێ دەدرێت و به کەمپەینی 16 رۆژە به ناوبانگه و تا رۆژی 10ی دیسەمبەر كە دەكاتە رۆژی جیهانیی مافی مروڤ بەردەوامە. ئەم ئەیامه دەرفەتێکی باشه بۆ ئافرەتان و پیاوانی یەکسانیخواز و تێکۆشەر بۆ ئەوەی بە وردی باس و گفتوگۆی جۆرەكانی توندوتیژی و رێكارەكانی بنبڕكردنی بكەن. له‌و ڕوه‌وه‌ خاتوو دڵپاك تاهیر مامۆستای زانكۆو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ر له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆ ووتی:  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile