مامۆستایەکى زانکۆى پۆلیتەکنیک بە باشترین خوێندکارى دەرەکى ماستەر لە زانکۆى تاران خەلات کرا
مهربان عثمان مصطفي لە کۆلێجى تەکنیکى کشتوکاڵى هەڵەبجە کە ئێستا خوێندکارى ماستەرە لە زانکۆى تاران /كۆلیژی كشتوكال و سەرچاوە سروشتیەكان بە باشترین خوێندکارى دەرەکى زانکۆى تاران هەلبژێردرا و خەلات کرا لە نێو ٨٠ خویندكاری دەرەكی وڵاتانی عێراق و سوريا و اندنوسيا و افغانستان و سودان و تاجيكستان و چەند ولاتى تر.
لە بەروارى ٩/٥/٢٠١٦ لە رێورەسمى دیاریکردن و هەلبژاردنى باشترین مامۆستا و خوێندکارى ماستەر و دکتۆراى ناوخۆ و دەرەکى لە زانكوی تاران بۆ ساڵى ٢٠١٥-٢٠١٦ , لە کۆى ١٩ بەشى کشتوكاڵى و لە نێو ٨٠ خویندكاری دەرەكی وڵاتانی عێراق و سوريا و اندنوسيا و افغانستان و سودان و تاجيكستان و چەند ولاتى تر لە کۆلێژى کشتوکالى زانکۆى تاران ,خاتوو /مهربان عثمان مصطفي لە کۆلێجى تەکنیکى کشتوکاڵى هەڵەبجەى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى کە ئێستا خوێندکارى ماستەرە لە بوارى Landscape Design بە باشترین خوێندکارى دەرەکى زانکۆى تاران هەلبژێردرا و خەلاتى تایبەت کرا وە سوپاس و پێزانینى لە لایەن سەرۆکى زانکۆى تارانەوە ئاراستەکرا.
بە ناوى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانیەوە دەست خۆشى و پیرۆزبایی لە خوێندکار / مهربان عثمان مصطفي دەکەین وە هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازین کە بوەتە نمونەى بەرز بۆ کۆلێجى تەکنیکى کشتوکالى هەلەبجە و زانکۆى پۆلیتەکنتیکى سلێمانى و هەرێمى کوردستان کە جێگاى سوپاسە لە نێوان دەیان خوێندکارى دەرەكی وڵاتانی عێراق و سوريا و اندنوسيا و افغانستان و سودان و تاجيكستان و چەند ولاتى تر ببێتە یەکەم خوێندکار.
مهربان عثمان مصطفي لە ساڵى ٢٠١١ بەكالوریوسى لە بەشى بەرهەمهینانی روەك تەواو كردوە لە كۆلێجى تەكنیكی كشتوكالی هەلەبجە بە نمرەى ٩١.١٩٧% وە ئیستا خوێندکارى ماستەرە بە مۆلەتى خوێندن و لە كۆرسی چوارەمى دایە لە زانکۆى تاران /كۆلیژی كشتوكال و سەرچاوە سروشتیەكان /بەشى هندسە حدائقlandscape design.