كۆبونهوهی ئاسایی ژماره 5 ی ئهنجومهنی زانكۆ بهڕێوهچوو
پێشنیوەڕۆی سێشەممە ڕێکەوتی 2022/11/29 کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٥ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بهڕیوهچوو لە سەرۆکایەتی زانکۆ، گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر کۆمەلێک پرسی زانستی و ئەکادیمی کرا.
لە بەشێکی تردا جەختکرایەوە لەسەر ئامادەکاری و دەستپێکردنی تەواوی کۆلێج و پەیمانگەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی خوێندکاران.
هەرەوەها سەرۆکی زانکۆ جەختی کردەوە کە ڕەزامەندی لەسەر تەواوی داواکاری و داخوازی کۆلێج و پەیمانگەکان دەربڕیوە لە بارەی پێداویستییە گرنگەکانی هۆڵ و تاقیگە و ئامێر و پێداویستیەکانیتر.
ئاماژەش بە ئامادەکارییەکانی ئەو کۆلێج و پەیمانگەیانە درا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی بۆڵۆنیا لە ساڵی خوێندنی ئایندە و ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمیناری زانستی بۆ بەشە هاوشێوەکانی پەیمانگەکان بۆ دەستنیشانکردنی پڕۆگرام و کریدیتەکان.
لە کۆتاییدا جەختکرایەوە لەسەر ئامادەکاری زانکۆ بۆ ئامادەکردنی پلانی ساڵی 2023 کە تەواوی خواست و داواکاریەکانی کۆلێج و پەیمانگەکان لەخۆ بگرێت.