توێژینەوەی خوێندكارێكی دكتۆرای زانکۆمان لە گۆڤارێكی ئاستبەرزدا بڵاوكرایەوە
لەهەوڵێكی تری زانستی خوێندكارانی خوێندنی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا، بڵاوكردنەوەی توێژینەوەیەكی گرنگی زانستییە لەلایەن خوێندكاری دكتۆرا (فەیسەڵ عبداللە صالح) لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بەناوی (Journal of Analytical Chemistry) كە ئیمپاكت فاكتەرەكەی (1.37)ەو سەر بە دەزگای سپرینگەرە.
توێژینەوەكەش بەناونیشانی (Verapamil-Sensitive Electrodes: Main Factors Responsible for Analytical Performance and Use in Drug Analysis), کە باس لە دروستکردنی ئەلکترۆنی هەستیاری ڤێراپامیل و دەستنیشانکردنی هۆکارە سەرەکییەکانی بەرپرسیار لە ئەدای شیکاری و بەکارهێنان لە شیکاری دەرماندا دەکات، بۆ شیماری دەرمانی ڤێراپامیل لە دۆسی جیاوازی وەک ستاندەر و دەرزی و حەب بەشێوازی زۆر خێراو سادە و سیفاتی میترۆلۆجی بەرز.
بۆ بینینی زانیاری دەربارەی توێژینەوەكە دەتوانن گرتە لەم لینكە بكەن.