سیمینارێک لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار پێشکەشکرا
لە کۆلێجی تەکنیکی کەلاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێکی تایبەت بە ڕوونکردنەوەی ( یاسای ڕێکخستنی خۆپێشاندان ژمارە 11ی ساڵی 2010 )ی هەرێمی کوردستان/عێراق پێشکەشکرا.
دوانیوەڕۆی دووشەممە ٢٨-١١-٢٠٢٢ لەلایەن (دیلان احمد ) پارێزەر لە دادگای بەرایی کەلار، لە هۆلی سیمیناری کۆلێج، سیمینارێکی تایبەت بە ( خۆپێشاندان مافێکی یاسایی و دەستوورییە وە ڕێکارەکانی ئەنجامدانی خۆپێشاندانێکی یاساییانە و ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان) پێشکەشکرا.
شایەنی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەی سیمینارەکە بوون بە سەرنج و پرسیارەکانیان بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد.