کۆلێجی تەکنیکی کەلار بە چالاکییەک بەشداری ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨-١١-٢٠٢٢ بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای کەلار و فەرمانبەران و ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان لە گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرێوەبەری فەرمانگەکان و رێخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی بواری ئافرەتان لەناو گۆرەپانی کۆلێجی تەکنیکی کەلاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، نمایشێکی شانۆیی تایبەت بەوبۆنەیەوە نمایشکرا.
لە سەرەتای چالاکییەکەدا (پ.ی.د چیا محمد حسن) راگــری کۆلێج بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و جەختیکردەوە کە ئەو جۆرە چالاکیانە گرنگن بۆ کۆمەڵگا، وەسوپاسی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان /گەرمیان و گرووپی شانۆیی (لەرێ)ی کرد کە لەرێگەی چالاکییەکانیان هۆشیاری بەکۆمەڵگا دەبەخشن.
دواتر لەلایەن گرووپەکە لە رێگەی نمایشێکەوە و ئەوکۆسپ و رێگریانەیە بەنمایشێک نیشاندارا کە دەبنە بەربەست و رێگری لەبەردەم تواناکانی ژنان و کچان لە کۆمەڵگای کوردیدا.
لە کۆتایشدا رێزلێنان بەسەر ستافی گرووپی شانۆیی لەرێدا دابەشکرا.